لە هەفتەی دووەمی دەستبەكاربوونی بەڕێز خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی و بە هاوڕێیەتی بەڕێزان بەڕێوەبەرەگشتیەكانی دیوان فەریق سلێمان هەرەنی و جەبار عەبدولفەتاح محەمەد رۆژی دووشەمە 19/5/2014 سەردانی فەرمانگەی ووردبینی پارێزگای سلێمانیان كرد و لە لایەن بەڕێوەبەرەگشتیەكان و یاریدەدەرەكانیان و دەستەكانی چاودێری و گشت فەرمانبەرانی ئەم فەرمانگەیە پێشوازیەكی گەرمیان لێ كرا ، و پاشان بەڕێزیان یەكە یەكەی بەشەكانی ئەم فەرمانگەیەی بەسەر كردەوە و گوێی لە داواكاری فەرمانبەرەكان گرت و، لە جۆر و تایبەتمەندی ئەرك و كارەكانیانی پرسیەوە. پاشان لە هۆڵی كۆبوونەوەكاندا كۆبوونەوەیەكی گشتی لەگەڵ سەرجەم فەرمانبەرەكاندا ئەنجام دا و، لە كۆبوونەوەكەدا بەدواداچوونی پێویست بۆ كارا كردنی زیاتری فەرمانگە و لابردنی لەمپەڕەكان و رێگەچارەی گونجاویان بۆ دانرا.