هەواڵ

رۆژی چوار شەممە ( 4-6-2014) بەڕێز خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی لە بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و نیهاد لەتیف قۆجە قایمقامی ناوەندی هەولێر كرد.

شاندی میوان دوای پیرۆزبایی لێكردن له‌ سه‌رۆكی نوێی دیوانی چاودێری و دەستبەكاربوونی، ئاماده‌یی خۆیان وه‌ك پارێزگاری هەولێر بۆ هه‌ر هەماهه‌نگیه‌ك لەگەڵ دیوان لەپێناو جێبه‌جێكردنی ئەركی سەرەكی خۆی كە بەدواداچوون و وردبینی كردنی فەرمانگەكانی حكومەتە.

له‌ له‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس لە گرفت و تەگەرە تەكنیكیەكانی بەردەم دەزگاكە كرا و هیوایان خواست كە دەستپێكی ئەمجارەی دیوان جیاوازتر بێ‌ و دەزگاكە لە نزیكترین كاتدا رۆڵی تەواوی خۆی ببینێت بەتایبەتیش لەم بارودۆخ و تەنگژە داراییەی ئەمڕۆ بەسەر كوردستان تێدەپەڕێت.

له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ سەرۆكی دیوان رایگەیاند كە رۆڵی دیوان تەنیا دەست نیشانكردنی هەڵە و سەرپێچی نییە بەڵكو رۆڵی گرنگتری بریتییە لەرێگرتن لەئەنجامدانی هەڵە و تێپەڕاندنی كەموكوڕییەكان، ئینجا  بەرزكردنەوەی ئاست و بەدیهێنانی میكانزمی دامودەزگاییە لە هەرێمی كوردستان.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd