دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ له به‌رواری 28/5/2014 داوه‌تنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان ئاماده‌بێت له‌و كۆنگره‌یه‌ی كه ئه‌وان له شاری به‌غدا سازیان كردبوو. له وه‌ڵامی داوه‌تنامه‌كه‌دا سه‌رۆكی دیوان نووسراوێكی ئاراسته كردن و تێیدا هاتووه:
به‌ڕێز عه‌بدولباست تركی سه‌عید
سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی-به‌غدا /عیراق
زۆر دڵخۆش بووم به‌و داوه‌تنامه‌یه‌ی به‌ڕێزتان ئاراستتان كردبووم به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردنم له كۆنگره‌كه‌تاندا له به‌رواری 28/5/2014 سازی ده‌ده‌ن، له راستیدا زۆرم پێ‌خۆش‌بوو شانبه‌شانی هاوڕێیه‌كانم له شاری به‌غدا به‌شداری و ئاماده‌بوونی كارام هه‌بێت له كۆنگره‌كه‌دا و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش بقۆزمه‌وه تاكو له‌گه‌ڵتاندا له نزیكه‌وه له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی رێڕه‌وی په‌یوه‌ندییه پیشه‌یی و زانستییه نیمچه نه‌ماوه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو دیوانه‌كه‌مان گفتوگۆ بكه‌م.
به‌ڵام وه‌ك به‌ڕێزتان ئاگادارن ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مه له پۆسته‌كه‌مدا ده‌ست به‌كار بوویمه و كارێكی زۆر و قورسی پێشوو بۆ من ماوه‌ته‌وه پێویستی به ئاماده‌گی و ئیشی چڕوپڕه. جگه له‌وه‌ش تا ئێستاش به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندییم به زانكۆوه نه‌پچڕاوه. بۆیه ئومێد ده‌كه‌م كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌لێكی باشترمان بۆ بڕه‌خسێت تا دیده‌نی یه‌كتربكه‌ین.
ئومێدی سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌خوازم، خودای گه‌وره پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك بێت.
خالید هادی چاوشلی
سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان-عیراق
29/5/2014