رۆژی چوار شەممە ( 4-6-2014) بەڕێز خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی له نووسینگهی تایبهتی خۆی پێشوازی لە بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و نیهاد لەتیف قۆجە قایمقامی ناوەندی هەولێر كرد.
شاندی میوان دوای پیرۆزبایی لێكردن له سهرۆكی نوێی دیوانی چاودێری و دەستبەكاربوونی، ئامادهیی خۆیان وهك پارێزگاری هەولێر بۆ ههر هەماههنگیهك لەگەڵ دیوان لەپێناو جێبهجێكردنی ئەركی سەرەكی خۆی كە بەدواداچوون و وردبینی كردنی فەرمانگەكانی حكومەتە.
له لهشێكی دیكهی دیدارهكهدا باس لە گرفت و تەگەرە تەكنیكیەكانی بەردەم دەزگاكە كرا و هیوایان خواست كە دەستپێكی ئەمجارەی دیوان جیاوازتر بێ و دەزگاكە لە نزیكترین كاتدا رۆڵی تەواوی خۆی ببینێت بەتایبەتیش لەم بارودۆخ و تەنگژە داراییەی ئەمڕۆ بەسەر كوردستان تێدەپەڕێت.
له لایهن خۆشیهوه سەرۆكی دیوان رایگەیاند كە رۆڵی دیوان تەنیا دەست نیشانكردنی هەڵە و سەرپێچی نییە بەڵكو رۆڵی گرنگتری بریتییە لەرێگرتن لەئەنجامدانی هەڵە و تێپەڕاندنی كەموكوڕییەكان، ئینجا بەرزكردنەوەی ئاست و بەدیهێنانی میكانزمی دامودەزگاییە لە هەرێمی كوردستان.