هەواڵ

رۆژی چوار شەممە رێككەوتی (4-6-2014 ) بەڕێز عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكوراتی كوردستان بەمەبەستی بەیاوەری كارگێرانی لق پیرۆزبایی كردن لە سەرۆكی نوێی دیوانی چاودێری دارایی سەردانی دیوانی چاودێری دارایی كرد و لە لایەن بەڕێز خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرە گشتیەكان و كارمەندانی دیوانەوە پێشوازیەكی گەرمی لێكرا.

لە دانیشتێكدا كه‌ نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند بەرپرسی لقی دوو وێرای پیرۆزبایی، پشتگیری تەواوی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ سەرۆكی نوێی دیوان و دیوانی چاودێری دارایی دووپاتكردەوە.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سەرۆكی دیوانی چاودێری باسی لە هەماهەنگی و پاڵپشتی كردنی خەڵكی دڵسۆزی كوردستان و هەموو لایەنەكان كرد كە بە بێ ئەوان هیچ گۆڕانكاری و چاكسازییەكە لە وڵاتەكەدا بە ئەنجام ناگات.

 هەروەها هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە كە ئەم دەزگایە پێویستی بەپاڵپشتی مەعنەوی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت رۆڵی راستەقینەی خۆی ببینێت لە ئەركە سەرەكیەكەی رێگرتنە لە دیاردەی كەموكوڕییە كارگێری و داراییەكان لە دەزگاكانی حكومەتی هەرێمدا، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا كاری زۆری دەوێت و پێویستی بەپشتگیری و هەمەهنگی سەرجەم تاكەكانی كۆمەڵگە هەیە.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd