سهر له بهیانی رۆژی یەك شەممە 8-6-2014 د. پشتیوان سادق ئەندامی ئەنجومەنی سهركردایهتی پارتی دیموكوراتی كوردستان و له ههمانكاتدا وهزیری پهروهرده له حكومهتی ههرێم سەردانی دیوانی چاودێری دارایی كرد و لە لایەن بەڕێز خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوان و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی دیوانەوە پێشوازییەكی گەرمی لێكرا.
لە دانیشتنەكەدا وێرای پیرۆزبایی لێكردنی له سهرۆكی نوێی دیوان وبه بۆنهی دەست بەكاربوونییان وهك سهرۆكی نوێی دیوانی چاودێری، رایگەیاند ئەركی وردبینی و چاودێری كارێكی زۆر پیرۆزە و پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری تەواوی هەموو هەنگاوێكی ئەم دەزگایە دەكات بۆ ئەوەی بتوانێت بەئەركی سەرشانی خۆی هەڵبستێت چونكه بەهێز بوونی ئەم دەزگایە بەقازانجی حكومەت و هەموو گەلی كورد تەواو دەبێت.
ههروهها رایگەیاند پێویستە دیوانی چاودێری دارایی لە داهاتوودا پتر رێنوێنیكار بێت لەبواری رۆشنبیری دارایی و بەرزكردنەوەی ئاستی توانستی كارگێڕی لە هەرێم و ئەمەش خۆی لە خۆیدا كارتێكی گرینگە و بۆ جێبە جێكردنی ئەم ستراتیژیەتەش پێویستە هەموو لایەك هاوكاربن.
له لایهن خۆیهوه سەرۆكی دیوان سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەم سەردانەی بەڕێزیان دەربڕی و هیوای خواست كە هەموو لایەك پشتگیری لە كار و فەرمانەكانی دیوانی چاودێری دارایی بكەن، بۆ ئەوەی بتوانن بە بێ كەموكوڕی دیوان ئەركی سەرشانی خۆی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی جێبەجێ بكات كە بێگومان سەركەوتنی كاروپڕۆژەكانی دیوانی چاودێری دارایی سود و قازانجی بۆ هەموو كەس و لایەنێك هەیە لە هەرێمی كوردستاندا.