هەواڵ

له‌وه‌ڵامی داوه‌تنامه‌یه‌كی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی كه‌ بۆ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی نێردرابوو و به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریان له‌و كۆنگره‌یه‌ی چاودێری دارایی فێدڕاڵ  له‌ به‌غدا سازیان كردبوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی دیوان به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه‌ داوه‌تنامه‌كه‌ی قبوڵكرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌ی زۆر كورت بوو، له‌هه‌مان كاتیشدا ئیشوكارێكی زۆری پێشووی دیوانی چاودێری به‌سه‌رشاندا درابوو، بۆیه‌ له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی كردبوو داوای لێبووردنی لێكردبوون، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆر ئاره‌زووی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ده‌كات به‌ڵام ناتوانێ ئاماده‌ببێت.

دواتر سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی له‌ به‌رواری 9/6/2014  وه‌ڵام نامه‌یه‌كی له‌ به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدولباست تركی سه‌عیدی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵییه‌وه‌ پێگه‌یشت و، نامه‌كه‌ ده‌ڵێت:
به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ نامه‌كه‌تمان پێگه‌یشت كه‌ له‌به‌رواری 29/5/2014 بۆ ئێمه‌ت ناردبوو، دیسانه‌وه‌ خۆشحاڵ ده‌بین كه‌ له‌ هه‌ركاتێكدا پێشوازیتان لێبكه‌ین، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره‌ هاوكاریه‌ك چ له‌ هه‌ولێربێ یاخود له‌ به‌غداد. بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی چاودێری داراییش‌ جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و جه‌ختیش له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd