هەواڵ

لەسەر بانگهێشتی بانكی نێودەوڵەتی -  بەشی كارگێڕی و دارایی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا لە بەرواری (10/6 تاكو 12/6/2014)، شاندێكی دیوان بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دیوان بەڕێز (خالد هادی چاوشلی) و بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری دیوان (فەریق سلێمان هەرنی) و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ووردبینی پارێزگای سلێمانی (ئەحمەد ئەمین رەشید) و بەرێوەبەری مەشق و راهێنان (موحسین محەمەد صالح) لە دیوان بەشدار بوون لە وێركشۆپێك لە ژێر ناونیشانی (المعرفة و وجها لوجه و اطلاق مجتمع الممارسة)   لە ئه‌بوزه‌بی پایتەختی وڵاتی ئیمارات.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ جگه‌ له‌ شاندنی دیوانی چاودێری له‌ هه‌رێمی كوردستان شاندێك بە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان و سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین، به‌شداری وۆركشۆپه‌كه‌ بوون و شاندی كوردستان چەندین دانیشتن و گفتوگۆیان لە وۆركشۆپەكە سازدا.

ناوەرۆكی وۆركشۆپەكەش لەسەر بە هێزكردنی دامەزراوە داراییەكان بوو لە حكومەت لە پێناو باشتركردنی كاروباری دارایی لە سێكتەرەكانی داهات و خەرجی بە گشتی و شێوازی باشتر بەكارهێنانی بودجەی گشتی و شەفافتر بوون لە بەكارهێنانی بودجە و چاكسازی لە شێوازی نوسینی راپۆرتی دارایی بە پێی ستانداردی نێودەوڵەتی كە لە لایەن رێكخراوی ئەنتۆسای ساڵانە بۆ پێوەرەكانی وردبینی و ژمێریاری دەردەكرێت.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd