هەواڵ

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی سێ شەممە ( 17- 6- 2014 ) بەڕێز خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێری بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەكان له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی كرد لە بەڕێز رەشید تاهیر بریكاری وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

لە دانیشتنێكدا كە بە ئامادەبوونی راوێژكارانی وەزارەتی دارایی بەڕێوەچوو، سەرۆكی دیوانی چاودێری دوای بەخێرهێنان و دەربڕینی خۆشحاڵی بەسەردانەكەیان، باسی لە كۆمەڵێك بیرۆكە كرد كە سەرجەمیان لە خزمەتی پرۆسەی وردبینی و چاودێریی داراییدابوون.  

رەشید تاهیر بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری پشتگیری تەواوی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرۆك و دیوان دووپات كردەوە، هەر لەدانیشتنەكەدا چەندین پێشنیار و راسپاردە بۆ سەرخستن و بەرەو پێشچوونی ئەركی وردبینی و چاودێریی لەلایەن هەردوولا خرانەڕوو. لەتەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر بیرۆكەی جێبەجی كردنی مەشقی بەردەوامی كارمەندانی ژمێریاری و وردبینی ناوخۆ لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمەش لە پێناو پیادەكردنی تەواوی رێنماییە داراییەكان و پێشخستنی كاروباری ژمێریاری و وردبینی بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستاندا.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd