هەواڵ

دیوانی چاودێری دارایی ئاگاداری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ده‌كاته‌وه‌ له‌ نزیك بوونەوەی وادەی دەستپێكردنی پرۆسەی وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە

بەپێی نەخشەو پلانی داڕێژراو بۆ گشت دامودەزگاكانی هەرێم وە تایبەتمەندی و گرنگی وەزارەتەكەتان لە رووی گەشەو پەرەپێدانی ئابووری و بۆ پێش چاوڕوونیتان ، هەر كەرتێك پێداویستی و رێكار و میكانیزمی خۆی هەیە بۆ پیادە كردن لە رووی هونەری و پیشەییەوە كە لە دەرئەنجام سیستەمی بە دەستهێنانی زانیاری و تۆماركردنی داهات و خەرجیەكان پتەوتر دەكات لە رووی یاسایی و نەریتی ژمێریاری پەیڕەو كراوو پێوەری روونی.

لەسەر رۆشنایی ئەم پێشەكییەی سەرەوە و لەبەرچاو گرتنی پلانی ساڵانە و درێژخایانی وەزارەتەكەتان وە بۆ ئەوەی پێش چاوروونیەكی گشتی بێتە ئاراوە، پێویستە رێكارو میكانزمی هونەری پەیڕەوبكرێت كە لە دەرئەنجام داهاتەكان لەرووی روونی و نەریتی ژمێریاری پەیڕەو كراو پتەوترو باورپێكراوتر دەكات .

بۆ ئەم مەبەستەش چەند وردەكارییەك دەخەینەڕوو كە لە كاتی وردبینی و چاودێری كردنی وەزارەتەكەتان پیادەی دەكەین (سەرەڕای تیبینی گشتی وپەیوندیدار بە یاسا و رێنمایی ونەریتی ژمێریاری وكاركێری) :-

1-    دڵنیابوون لە رادەی گرنگیدانی وەزارەت بۆ بەرەو پێشبردنی پێوەرەكانی رێژەیی و دانانی پێوەر و ئامێری چۆنیەتی و چەندایەتی و ئامێری پێوان و كۆنترۆلی كێلگەیی جۆراو جۆر بۆ گشت قۆناغەكانی بەرهەم هێنان و گواستنەوە ودابەشكردن و ناردنی بە مەبەستی كەم كردنەوە ئاستی بە فیڕۆدان و خراپی بە كارهێنانی .

2-    دڵنیابوون لە شێوەی بەراوردكردنی بڕی گوژمەی فرۆشراوی ناوخۆو دەرەكی لە داهاتی نەوت و هاوتاكردنی لەگەڵ گوژمەی تۆماركراوی ناو تۆمارەكان لەگەڵ چۆنیەتی سپاردەكردنی گوژمەكان لە ژمێرەیەكی تایبەت.

3-    دڵنیابوون لە شێوەی پۆلین كردنی بڕی هەناردەكراو بۆ كۆمپانیای پاڵاوگەی بەنزین بە ژمێرەی راست و فەرمی وە دڵنیابوون لە نەبوونی جیاوازی لە نێوان خوێندنەوەی پێوەری پاڵاوگە و پشتگیری دەرچوو بەبڕی وەرگیراو لەلایەن لایەنە ناوخۆییەكان و وێستگەكاندا.

4-    دڵنیابوون لە شێوەی گرێبەستی ئالوگۆڕكردن (عقد مقایضە) كە لە دەر ئەنجامی فرۆشتنی نەوتی خاو پیادە دەكرێت بۆ هێنانی كەلوپەلی پێویست و دیاری كراو بە پێی بوونی گوژمەی تەرخانكراو لە بوودجەی  وەزارەتەكان وە هاوتاكردنی بڕی گوژمەی نەوتی خاوی فرۆشراو لەگەڵ گوژمەی كەلوپەل وپێداویستەكانی هاوردەكراو بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەوەی رێكارو میكانیزمەكانی لە چوار چێوەی یاسا و نەریتە پەیڕەوكراوەكان ڕێكبخرێت بە مەرجێك لەگەڵ بوودجەی پەسندكراو ی وەزارەتەكان بگونجێت.

5-    دڵنیابوون لە رادەی بەرەو پێش چوونی كۆمپانیاكانی پالاوتن بە پێی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیای سەردەم لە پێشەسازی پاڵاوتن وە ئایا مادەی ژەهراوی چوارەم ئەسیلی قورقشم (TEL) بەكار دەهێنرێت بۆ دروست كردنی بەنزین یان بەشێوەی پاڵەپەستۆی گەرمییە چونكە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەنزین بێ‌ قورقشم بەرهەم دەهێنن وە ئەم پرۆژەیە تێچوی كەمترە و بەرهەمی زیاترە و ژینگە پارێزیشە .

6-    دڵنیابوون لە رێژەی بە فیرۆدانی غاز بە هەردوو جۆری (خاو وشك/ خام وجاف) لە وێستگەكاندا كە لەگەڵ ستاندەرە جیهانییەكان بگونجێت .

7-    رەوانە كردنی وێنەیەك لەگرێبەستەكان و مۆلەتی وەبەرهێنانی واژووكراو بۆ دیوان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنیان بە پێی مادە (12) لە یاسای دیوان ژمارە(2)ی ساڵی (2008).

8-    دڵنیابوون لە هەبوونی تۆێژینەوەی سوودی ئابووری و كۆمەڵایەتی (دراسە الجدوی الاقتصادیە والاجتماعیە) بۆ ئەو پرۆژانەی كە گرێبەستیان بۆ كراوە .

9-    دڵنیابوون لەچۆنیەتی جێبەجێ‌ كردنی مەرجەكانی هاتوو لە گرێبەستەكانی وەبەرهێنان تایبەت بە پابەندبوونیان بە بوژانەوە و گەشەپێدانی ژێر خانی ئابووری بۆ ئەو دەڤەرانەی كە كاری پشكنین و دەرهێنانی نەوت و غاز تیدا ئەنجام دەدرێت بە تەرخان كردنی گوژمەی پێویست بۆ پرۆژەكانی رێگاوبان و كردنەوەی قوتابخانەو نەخۆشخانە و دۆزینەوەی دەرفەتی كار بۆ خەلكی دەڤەرەكە .
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd