هەواڵ

رۆژی سێشەممە رێكەوتی 9/9/2014 بەرێز خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد لە بەرێز د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم.

لە كۆبوونەوەكەداهه‌ردوولا جەختیان كردەوە لەسەر هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەر دوو دەزگاكە، كە ئامانجی سەرەكییان پاراستنی سامانی گشتییە و بە دواداچوونە لەسەر هەر لادانێك لە رێنماییە داراییەكان.

دواتریش سەبارەت بە دۆسیه‌ی ئەو خانەنشینكراوانەی بەم دواییە لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكرایەوە، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی وتی: ئێمە وەكو دیوانی چاودێری دارایی سەرەڕای ئەركی ئاسایی وردبینی دارایی كە بەپێی پلانی ساڵانە ئەنجامی دەدەین و ئەركی وردبینی دارایی تایبەتی خۆمان، لەسەر كەیسی تایبەته‌كانیش بەدواداچوون ده‌كه‌ین كە بە پێی فەرمانێك لەسەرۆكایەتی پەرلەمان بۆمان دێت لە كاتی گەییشتنی ئەم فەرمانە ئەركەكانی خۆمان لە رووی یاسایی و دارایی ئەنجام دەدەین.

هیوادارین ئەم كەیسانە دووربن لە راگەیاندنەكان بە مەبەستی پاراستنی كەسایەتی و نهێنی پیشەیی دەزگاكەمان تاوەكو دەرەنجامی كۆتایی و راسپاردەی خۆمان پێشنیاردەكەین بە راپۆرتێك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرزی دەكەینەوە بە پێی قەبارە و پۆلینی كەیسەكان كە لە دوا راپۆرتی لێژنەكە دەردەكەوێت.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd