هەواڵ

سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی چوارشەممە 1-10-2014 بەرێز  (خالد هادی چاوشلی)  سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی پێشوازی كرد لەبەرێز (هیرۆ یوكی هایاشی) نوێنەری پێشكەوتوو لە نوسینگەی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی لە عیراق ، بەیاوەری بەرێز جەلال سندوری بەرێوەبەری بەرنامە دارێژەری پێشكەوتوو لە ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی.

لە كۆبوونەوەكه‌دا باس لە پرۆژەو پلانی رێكخراوی جایكا  كرا بۆ ساڵی داهاتوو بە شێوەیەك كە دیوانی چاودێری داراییش لە گەڵ ئەو دە وەزارەتەی دیاری كرابوو بۆ رێكخراوەكە بخرێَتە بەرنامەی كاری پلان و مەشقی كارمەندانی دیوان لەداهاتوودا.

هه‌ردوو لا رێكه‌وتن لەسەر ئەوەی كە بۆ ئەو ماوەیەی كە ئەمساڵ ماوە دوو خول بۆ پەرە پێدانی ئاستی توانستی كارمەندانی دیوان ئەنجام بدرێت و بۆ ساڵی داهاتووش چەند خولێكی تر رێك بخرێت .

شایەنی باسە ئاژانسی جایكای ژاپۆنی لە ساڵی ( 1974 )  دامەزراوە و چه‌ندین جۆر هەماهەنگی و هاوكاری لە بواری ژێرخانی ئابووری بۆ پتر لە 150 وڵات دابین كردوە و لە پێشكەوتنی بەردەوامیش دایە بۆ هەنگاونان بەرە و پێشەوە بۆ پێشكەش كردنی یارمەتی بۆ ئەو لایەنانەی پێویستییان پێی هەیە لە ناوچە جۆرا و جۆرەكانی جیهاندا .

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd