هەواڵ

بەمەبەستی روونكردنەوەی زیاتری پرۆسەی هەڵسەنگاندنی گرێبەستەكان، دیوانی چاودێری دارایی له‌نووسراوێكدا كه‌  ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران/نووسینگەی سەرۆكی حكومەت كردووه‌، بەم شێوەیە پێشنیاز  و روونكردنەوەكانی خستەروو:

بە پێی مادەی (12) لە یاسای دیوانی چاودێری دارایی، ژمارە (2)ی ساڵی 2008 و بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دارایی بۆ گرێبەستە گشتییەكان و دڵنیابوون لە خەرج كردنی بۆ مەبەستی تەرخانكراو، داواكارین گشتاندنێك ئاڕاستەی گشت وەزارەتەكان و دەستەی وەبەرهێنان و ئەنجومەنی باڵای نەوت و غاز بكەن، بە مەبەستی ناردنی وێنەیەك لەو گرێبەستانە یاخود ڕێكەوتنامەی قەرز یان منح، لە ماوەی یەك مانگ لە بەرواری واژوو كردنی و بە پێی بڕگە (4) لە خاڵی دووەم لە كۆنووسی ئەنجومەنی چاودێری لە 22/7/2014 ئەم جۆرە گرێبەستانە دەگرێتەوە :

گشت گرێبەست یان قەرز یان منحە كە بەهایان (1,000,000,000) یەك ملیار دیناری عیراقی بێت یان بەرەو سەرووتر.
گشت ئەو گرێبەستانەی وەكو ماف (إمتیاز) و گرێبەستی مساطحە یان گرێبەستی دابینكردن (تجهیز) كە بەهایەكەیان دیار نیە.
گشت ئەو گرێبەستانەی یا منحانه‌ی كە بەهایان لە ئاستی دیاری كراو كەمترە یاخود بەرواری واژوو كردنی پێش ئەو نووسراوەمان، هەڵدەسەنگێندرێت لە لایەن دەستەكانی چاودێری و بە پێی پێویست.
لە كاتی هەبوونی كەیسی نهێنی یاخود تایبەت دەتوانین هەماهەنگی بكەین بەپێی ئەو میكانزمەی دیاری كراوە لە مادەی (11)ی لە یاسای ئاماژە پێكراوی دیوان.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd