لە نووسراوێكی فەرمیدا كە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان لە مانگی تشرینی یەكەم / 2014 ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی پلاندانان كردووە، تێیدا داوای پێویستی و زەروورەتی زوو ئامادەكردن و پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2015 دەكات و لە نووسراوەكەدا هاتووە:
بە هۆی كاریگەری و گرنگی هەبوونی بوودجەی پەسەند كراو و رێنمایی جێبەجێ كردنی لە كات و ساتی خۆیدا ههروهها كاریگهری لەسەر ئاسانكاری پرۆسەی چاودێری دارایی و پاراستنی ماڵ و سامانی گشتی و لەبەر نزیك بوونەوە لە كۆتایی ساڵی 2014، هیوادارین لە ئێستاوە كار بكرێت بۆ ئامادەكردنی بوودجەی خەمڵێندراوی ساڵی 2015 تاكو مەودای پەسەندكردنی وەك ساڵانی رابردوو دوا نەكەوێت.