هەواڵ

له‌ژێر رۆشنایی نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ 16/10/2014 ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی كرابوو و تایبه‌ت بوو به‌ بابه‌تی بوودجه‌ی حزبه‌كان و ئه‌وه‌ی تێدا روونكرابۆوه‌ كه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك بودجه‌ی حزبه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی:

دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رچاو روونی زیاتر داوای رێنمایی پێویست له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له ‌نووسراوێكی فه‌رمی له‌ رۆژی (19/10/2014) كه‌ ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی نابراوی كردووه‌، هاتووه‌:

ئاماژه‌ به‌ یاسای پێدانی بودجه‌ی حیزبه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (5)ی ساڵی (2014) و نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (‌3372) له‌ (15/10/2014) و به‌ پێی مادده‌ی پێنجه‌م له‌م یاسایه‌، داواكارین رێنمایی پێویست به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌ بۆمان ره‌وانه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ دیاری كردنی لایه‌نه‌ سوودمه‌نده‌كان تاكو توانین كاری چاودێری پێوست له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd