دیوانی چاودێری دارایی داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دهكات لە پێناو ئاسان كردن و هاریكاری پرۆسەی چاودێری و سەرخستنی پشتگیری تەواوی لێبكات و لەچەند خاڵێكدا داواكارییەكانی بۆ روون كردوونەتەوە و لە هەمان كاتیشدا داوا دەكات كە لەسەرجەم وەزارەت و دام و دەگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا گشتاندنیان بۆ بكەن و هەموو لایەكی بە فەرمی لێ ئاگادار بكەنەوە:
- كار بە سیستەمی بانكی بكرێت لە گشت مامەڵەكانی دارایی لە خەرجی و وەرگرتنی داهات تاكو لە ئایندە بگاتە ئەو رادەیە كە گشت خەرجی و داهات بەشێوەی (صك) یاخود ( بطاقة الصراف الالی Debit card) بێت بۆ هەر گۆژمەیەكی كەمیش ئەوەش پێویستە هەولی تەواوی بۆ بدرێت بۆ پەرەپێدانێكی گشتی لە ئاستی خزمەتگوزاری سیستەمی بانكی ئێستامان.
- هەبوونی پەیڕەوی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و بەرێوەبەرایەتی گشتییەكان و دەزگاكان و دیاری كردنی كار و ئەركەكانی هەر پێكهاتەیەك و هەروەها دیاری كردنی مەرجی توانای پسپوڕی و ئەزمونی فەرمانبەران كە ئەوەش كاریگەری هەیە لە سەر رێكار ( اجراءات ) و قەبارەی پێكهاتەكان بەوەش خەرجییەكانی ناپێویست كەم دەكرێتەوە.
- گرنگیدان بە بەڕێوەبەرایەتی وردبینی ناوخۆ (التدقیق) لە دام ودەزگا حكومییەكان وجەخت كردنەوە لە سەر جیا كردنەوەی لە بەرێوەبەرایەتی ژمێریاری و بەستنەوەی راستەوخۆ بە سەرۆكی یەكەمی فەرمانگە و هەول بدرێت بۆ دانانی كەسانی پسپۆر و شارەزا لەم بوارە .