هەواڵ

رۆژی 27/10/2014 د. یوسف محمد صادق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە یاوەری هەریەكە لە جێگر و سكرتێری پەرلەمان هەروەها سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی دارایی و دەست پاكی پەرلەمان سەردانی دیوانی چاودێری داراییان كردو ئامانج لەسەردانەكەش وێرای پیرۆزبایی لێکردنی بەرێز خالد هادی چاوشلی وەك سەرۆكی نوێی دیوان.

دواتریش سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان باسی لە گرنگی و بایەخی ئەم دەزگایە كردو بەتایبەتیش لەم قەیرانە داراییەی ئێستا هەرێمی كوردستانی پێدا تێپەر دەبێت، هەروەها بۆلەیەكتر نزیك بوونەوە و پەیوەندی نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان و دیوانی چاودێری دارایی بەدانانی میكانزمێكی هاوبەش و گونجاو بۆ بەدواداچوون و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو لیژنەكانی دەستپاكی و دارایی پەرلەمان بەهاوكاری دیوانی چاودێری دارایی و لە كۆتایشدا سەرۆكایەتی پەرلەمان پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ئەركی بەدواداچوون و كاری ووردبینی دیوانی چاودێری دارایی دەربڕی و هیوای سەركەوتنی تەواوی بۆخواستن .
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd