هەواڵ

لەبەرواری 15 تاكو 17/12/2014 شاندێكی دیوان بەسەرۆكایەتی سەرۆكی دیوان بەڕێز  خالید هادی چاوشلی و بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی كاروباری هونەری و توێژینەوە  دڵزار بابكە حەننا و بەڕێوەبەری مەشق و راهێنان موحسین محەمەد صالح و لە فەرمانگەی ووردبینی پارێزگای سلێمانیش سەرۆكی دەستە خاتوو چراخان حەمە صالح باقر بەشداربوون لە وۆركشۆپێكی بانكی نێودەوڵەتی لە عەممانی پایتەختی ئەردەن، كە تیایدا باس لە چەندین بابەت كرا لە لایەن پسپۆرانی بواری دارایی لە دەزگاكانی دارایی و ووردبینی باڵای جیهانی و چەندین لە شارەزا و پسپۆرانی بانكی نێودەوڵەتی. لە وۆركشۆپەكەدا سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بە چەندین تێبینی و گفتوگۆ و دیالۆگ بەشداری كرد و هەماهەنگی تەواویش لەگەڵ شاندی وەزارەتی پلاندانان و سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵادین كراو دواتریش لە دەرفەتێكدا لە لایەن سەرۆكایەتی دیوانەوە گفتوگۆ لەگەڵ راوێژكاران و پسپۆرانی بانكی نێودەوڵەتی كرا كە دیوان ئامادەیە بەشداری بكات لە وۆركشۆپەكانی داهاتووی بانكی نێودەوڵەتی و توێژینەوەی زانستی ئەنجام بدات و پێشكەشی ئامادەبووانی بكات. لە لای خۆشیانەوە پسپۆرانی بانكی نێودەوڵەتیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر ئەو  ئامادەیی و هاوكارییە ئەكادیمییەی دیوان كە بەڵێنی داوە لە داهاتوودا پێشكەشی بكات. 
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd