هەواڵ

له‌ پێناو ئاشنابوون و به‌رچاو روونی زیاتری كارمه‌ندانی دیوانی چاودێری دارایی دیوانی چاودێری دارایی له‌ نووسراوێكی فه‌رمیدا داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات: بۆ ئاشنابوون به‌ یاسا و رێنماییه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی پیاده‌ كردنیان له‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و وه‌ك به‌رچاو روونییه‌كیش بۆ كارمه‌ندانی دیوانی چاودێری دارایی، تاكو ئه‌وانیش بتوانن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م یاسایانه‌ كاری چاودێری ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ داوا له‌بڕێزتان ده‌كه‌ین كه‌ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ تا چ راده‌یه‌ك له‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار به‌ یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر نا له‌ جیاتی ئه‌م یاسایانه‌، چ یاسای دیكه‌ی جێگره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كاریان پێبكرێت/
یاساكان:
1-    قانون الادارة المالیة والدین العام رقم (95) لسنة 2004.
2-    قانون الموازنة العامة الموحدة للدولة‌ رقم (107) لسنة 1985.
3-    قانون اصول المحاسبات العامة رقم (28) لسنة 1940 المعدل.
4-    قانون الخدمة المدنیة رقم (24) لسنة 1960 وتعدیلاته.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd