دوای پاڵپشتی پهرلهمانی كوردستان بۆ داواكهی دیوانی چاودێری، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران له نوسراوێك له رێكهوتی 24/8/2015 بۆ وهزارهتی دارایی و ئابووری جهخت له جێبهجێكردنی داوای دیوانی چاودێری سهبارهت به پڕۆسە و چوارچێوەی دارایی گشتی و ئامادهكردنی بوودجهی گشتی دهكات و بە پێی نووسراوێکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان کە لە رێکەوتی ١١-٨-٢٠١٥ ئاراستەی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیران کراوە داوای رێکخستنی پڕۆسە و چوارچێوەی دارایی گشتی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لە سەرەتای نووسراوەکەدا دیوانی چاودێری دووپاتی دەکاتەوە کە ئاشنابوون بە چوارچێوەی یاسایی هەر پڕۆسەیەک دەبێتە زەمینە خۆشکەرێک بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنی ئەم پڕۆسەیە و لە هەمان کاتدا پرۆسەی دارایی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەشێکە لەم پڕۆسانەی کە پێویستە کارا بکرێت و وەک لە نووسراوێکی پێشووماندا داوا کراوە ئەم یاسا داراییانەی کە لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێن بۆ پێش چاو ڕوونی فەرمانبەران و کارمەندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیار بکرێن و فەرمانبەران پێیان ئاشنا بن چونکە هەر یەک لەمانە پابەندی و تێڕوانینی جیاجیایان هەیە.
هەروەها ئاماژە بە ئەرکی چاودێرانی دارایی کراوە کە ئەرکیان دڵنیابوون و بەراوردکردنی کاروچاڵاکییەکانی دامودەزگا حکومییەکانە لەگەڵ یاسا و رێنماییە دارییە پەیڕەوکراوەکان لەکاتی پرۆسەی چاودێریدا و ئەمەش ئەم راستییە دەسەڵمێنێت کە وەک لە خاڵی سەرەوە ئاماژە پێکراوە پێویستە فەرمانبەران شارەزای یاسا و رێنماییەکان بن بۆ ئەوەی کار و چاڵاکییان دژی یاسا پەیڕەوکراوەکانی هەرێم نەبێت و پێشتریش دیوانی چاودێری له نووسراوێكیدا له رێكهوتی 14/1/2015 ئهم داواكارییهی ئاراستهی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیران كردبوو.
خاڵێکی تر نووسراوەکە کە بە تێروتەسەلی ئاماژەی پێکراوە، رێکەوتەکانی ئامادەکردنی بوودجەی گشتییە کە لە یاسای کارگێری دارایی و قەرزی گشتی ژمارە ٩٥ ی ساڵی ٢٠٠٤ و یاسای گشتی یەکگرتووی دەوڵەت ژمارە ١٠٧ی ساڵی ١٩٨٥ دا هاتووە کە پێش مانگی پێنجی هەر ساڵێک دەست پێدەکات و قۆناغە دیاریکراوەکان دەبڕێت و دواتر پڕۆژە یاسای بوودجەی هەرێم لە ١٠ی تشرینی یەکەم پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ئەگەر ئەم وادە و رێکەوتانە ئاستەنگ بن بۆ پیادەکردنی و لەگەڵ بارودۆخی دارایی هەرێم نەگونجێن، پێویستە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەلتەرناتیڤێکی تر بدۆزێتەوە بۆ دارشتنی یاسایەک بە مەبەستی پێکانی ئەم ئامانجە.