هەواڵ

17/1/2015 مامۆستا خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان لە دیوان سەرۆكایەتی چاودێری دارایی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەكان پێشوازی كرد لە دكتۆر ئەرسەلان باییز سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان. 
لە دانیشتنێكدا وێڕای پیرۆزبایی لێكردنی لە پۆستی سەرۆكایەتی دیوانی چاودێری دارایی هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ خۆی و دیوانی چاودێری دارایی خواست و پاشان تیشك خرایە سەر ئەو پێشكەوتنەی كە لە رووی ئیدارییەوە لە هەرێمی كوردستاندا هاتۆتە كایەوە.

لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی دیوانی چاودێری جەختی لە بێلایەنی لە ئیش و كارەكانی دیوان و هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوام كردەوە و وتی: دەبێ هەموو لایەك هاوكاربین بۆ سەرخستنی ئامانجەكانی دیوانی چاودێریی دارایی و چاوپۆشی لە هیچ كەموكوڕیەك نەكەین و دەبێ هەوڵی جدی بدرێت بۆ رێكخستنی زیاتری سیستەمی كارگێڕی لە هەرێمی كوردستاندا. شایانی باسە هەردوولا ئاماژەیان بەو پێشكەوتنە بەرچاوانەدا كە لە هەرێمی كوردستاندا هاتوونەتە كایەوە.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd