هەواڵ

دیوانی چاودێری دارایی بەئەركی سەرشانی خۆی دەزانێت كە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەر كەم و كوڕییەكی كارگێڕی و دارایی ئاگادار بكاتەوە، بۆ ئەوەی ئەوانیش رۆڵی خۆیان لە چارەسەر كردن و نەهێشتنی كەم و كوڕییەكان بگێڕن و هەموو لایەك دڵسۆزانە و لەخۆبردووانە هەنگاوەكانیان هەڵبهێنن. 
دیوانی چاودێری دارایی بە نووسراوێكی فەرمی له‌به‌رواری (19/1/2015) ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/نووسینگەی تایبەتی سەرۆكی حكومەت كردووە لە دوو خاڵی سەرەكیدا پێشنیار و راسپاردەكانی خۆی دەخاتەڕوو و، لەنووسراوەكەدا هاتووە:
لە سەر رۆشنایی كار و چالاكییەكانی دیوانەكەمان و لە دەرئەنجامی جێبەجێكردنی پرۆسەی چاودێری لەسەر دام و دەزگا حكومیەكان و بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گەنجینەی حكومەت و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ توانستە نوێیەكان و برەودان بە سەرچاوە مرۆییەكان، و بۆ ئەوەی رێكارەكان رێچكەی یاسایی خۆیان وەربگرن، وای بە باش دەزانین پلە تایبەتەكان ئەوانەی خانەنشینكراون بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت:
1-    ئەوانەی ماوەی یاساییان تەواوكردووە بە پێی یاسای ڕاژەی شارستانی ژمارە (24)ی ساڵی 1960 نابێت بە هیچ شێوەیەك بە گرێبەست لە دامودەزگا حكومیەكاندا كاربكەن.
2-    ئەوانەی ماوەی یاساییان ماوە بۆ كاركردن (شرط العمر) و پێشتر خانەنشین كراون، لە كاتی پێویستی حكومەت بە راژەیان باشترە گەڕانەوەی راژەیان بۆ بكرێتەوە نەك بە گرێبەست دایانبمەزرێنن. بەم شێوەیە رێگا دەگیرێت لە وەرگرتنی دوو مووچە (مووچەی خانەنشین و گرێ‌ بەست). 
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd