هەواڵ

له‌به‌رده‌وامی كارو چالاكیه‌كانیدا، دیوانی چاودێری دارایی له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك كه‌ بریتی بوو له‌ چاودێری دارایی تایبه‌ت به‌ زانكۆی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كرد و تێیدا هاتووه‌: به‌ پێی فه‌رمانی دیوانیمان ژماره‌ 131 له‌ 24/9/2014 لیژنه‌یه‌كی چاودێری راسپێردرا به‌ مه‌به‌ستی وردبینی كردنی كارو چالاكیه‌كانی زانكۆی كوردستان/هه‌ولێر بۆ ساڵی دارایی 2013، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ تێبینی و راسپارده‌كان له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانكۆدا نییه‌ بۆیه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ن:
١.   ده‌رخستنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی زانكۆی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی و بڵاوبكرێته‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی وقائیعی كوردستان كه‌ تێیدا ئه‌م خاڵانه‌ی‌ دیاری بكرێت:
   أ‌-    سیسته‌می دارایی و كارگێڕی تایبه‌ت به‌م زانكۆیه‌.
   ب‌-    سیسته‌می راژه‌ی ئه‌كادیمی و گرێبه‌سته‌كان و ئه‌زموونه‌كان تێیدا روون و ئاشكرا بێت به‌ هاوشێوه‌ی (الخدمة الجامعیة والتعلیمات الامتحانیة والترقیات العلمیة.....الخ).
   ج- ئه‌و دیاردانه‌ی له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی دیارناكرێن په‌یڕه‌و بكرێت به‌ پێی رێنماییه‌ گشتییه‌كانی تر به‌ هاوشێوه‌ی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی كوردستان تاكو بۆشایی یاسایی و دووروویی (أزدواجیة) نایاسایی له‌م بواره‌دا دروست نه‌بێت.
٢. جگه‌ له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ چه‌ندین تێبینی دیكه‌ هه‌ن كه‌ ده‌كرێ له‌ لایه‌ن خودی زانكۆی نابراوه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێن.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd