رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 22/1/2015 مامۆستا خالید چاوشلی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رە گشتییەکانی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌كه فه‌ریق سلێمان هه‌ره‌نی و دڵزار بابكه حەننا پێشوازی كرد له شاندێكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی كه پێكهاتبوو له: ته‌ڵاڵ ئه‌لزه‌وبه‌عی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی حكومه‌تی فیدڕاڵ و تاڵب شاكر جێگری سه‌رۆك شاندی یاوه‌ری.
سه‌ره‌تا شاندی میوان پیرۆزباییان له مامۆستا خالید هادی چاوشلی كرد كه وه‌ك سه‌رۆكی نوێی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربووه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست. پاشان گفتوگۆیه‌كی تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت ئه‌نجامدرا، له‌وانه یاسای دیوانی چاودێریی دارایی، كه له لایه‌ن سه‌رۆكی دیوانه‌وه باس له پووخته‌یه‌كی ئێستا و رابردووی كاروچالاكیه‌كانی كرا‌و، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌م ده‌زگایه په‌كی كه‌وتبوو و هیچ جۆره چالاكییه‌كی چاودێری تێدا ئه‌نجام نه‌ده‌درا ته‌نها ئیش و كاره رۆتینیه‌كان نه‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی باسی له كێشه و گرفته دارایی و ئیدارییه‌كانی عێراق به‌گشتی كرد و گووتی: سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كانمان سیاسه‌ت و ئابوورییه و هیچ كام له ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی ئێمه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌غدا نییه. له هه‌مان كاتیش‌دا ئێمه وه‌ك دیوانی چاودێری ناتوانین ببین به‌شوێنكه‌وته‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌وا ته‌نسیقی پته‌و له‌نێوانماندا سازبكه‌ین له پێناو بنبڕكردن و نه‌هێشتنی كه‌م و كوڕییه ئیداری و داراییه‌كان.
له‌لای خۆیانه‌وه شاندی میوان جه‌ختیان له دروست كردن و به‌هێزكردنی متمانه‌ی نێوان هه‌موو لایه‌ك كرده‌وه و پێیان وابوو كه ئه‌م متمانه‌یه ده‌بێته هۆكارێكی به‌هێز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان. هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سته‌كان كرده‌وه.
ئینجا مامۆستا خالید زۆر راشكاوانه ئاماژه‌ی به‌سه‌ربه‌خۆیی دیوانی چاودێری دارایی كرد و وتی: ئێمه نه سه‌ر به حكومه‌تین و نه سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكین، به‌ڵكو ئێمه سه‌ربه‌خۆیی ته‌واومان له ئیش و كاره‌كان و ئاماده‌كردنی راپۆرته داراییه‌كانمان هه‌یه و تاكه مه‌رجه‌عیشمان ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردستانه.
له‌كۆتاییدا شاندی مێوان هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ سه‌رۆكی دیوان و دیوانی چاودێری دارایی خواست و هیوایان خواست كه ئه‌م سه‌ردان و چاوپێكه‌وتنانه به‌رده‌وام بن، چونكه ده‌بنه هۆی سوود وه‌رگرتن له‌یه‌كتری و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری سوودبه‌خش و پێویست له‌نێوان هه‌ردوو لادا.