هەواڵ

دیوانی چاودێری دارایی راپۆرتێكی له‌باره‌ی كه‌یسی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا خانه‌نشین كراون ئاماده‌كردبوو،  بووه‌ جێگای سه‌رنج و ره‌خنه‌ی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كوردستان كه‌ ده‌یان گوت: له‌به‌ر چی ناوی خانه‌نشینه‌كان و لایه‌نی به‌رپرس له‌ خانه‌نشین كردنیان نه‌هاتووه‌ و ته‌نها پۆلینی جۆرا و جۆریان بۆ كراوه‌؟

له‌م باره‌یه‌وه‌ دیوانی چاودێری دارایی به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی ره‌خنه‌ و تێنییه‌كانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی دایه‌وه و به‌رزی كرده‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان/ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌‌:

پێمان باشه‌ ئه‌م روونكردنه‌وەیه‌ بخه‌ینه‌ به‌رده‌ستتان تاكو هه‌موو لایه‌ك به‌ ته‌واوی له‌یه‌ك تێبگه‌ین:

  1. دیوان به‌ روونی باسی له‌م كه‌یسانه‌ كردوه‌ و راسپارده‌ی خۆشی خستۆته‌ روو.
  2. نه‌هێنانی ناوی خانه‌نشینه‌كان نابێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و بڕیاره‌ی له‌ راپۆرته‌كه‌دا راسپارده‌ كراوه‌.
  3. له‌بنه‌ڕه‌تیشه‌وه‌ ئێمه‌ ناتوانین ئه‌م كه‌یسه‌ وه‌ك كه‌یسه‌كانی دیكه‌ ئه‌ژمار بكه‌ین و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
  4. دیوانی هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خستۆته‌ڕوو بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd