هەواڵ

دیوانی چاودێری دارایی له‌ به‌رواری 19/1/2015 نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كرد و تێیدا دوو پێشنیازی له‌باره‌ی دوو مووچه‌ییه‌وه‌ به‌رزكرده‌وه‌، كه‌ هه‌ردوو پێشنیازه‌كه‌ باسیان له‌و ئالیه‌تانه‌ ده‌كرد كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری نه‌هێشتنی دوو مووچه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

پاشان له‌ به‌رواری 27/1/2015 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌نووسراوێك به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ی دیوانی چاودێری دارایی دایه‌وه‌: نووسراوتان له‌ 19/1/2015 تایبه‌ت به‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ده‌ستپێكی كابینه‌ی حه‌وته‌مه‌وه‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ خانه‌نشین ده‌كرێن و پاشان به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌ت و دام و ده‌گاكانی حكومه‌ت ته‌نها یه‌ك مووچه‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن و له‌نووسراو یاخود فه‌رمانی گرێبه‌سته‌كه‌یان ئاگاداری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی راگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیان تاكو مانه‌وه‌یان به‌ گرێبه‌ست.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd