له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌كانی چاودێرییەوە گه‌ڵاڵه كراون و كاری پشكنین و وردبینی مه‌یدانییان بۆ كراوه له رێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توێژینه‌وه‌ی دیوانه‌كه‌مان به پێی نووسراومان له 20/1/2015 ئاراستە کراوە، بۆیه داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین چاوخشاندنێك بكرێت به یاسا و رێنماییه په‌یڕه‌وكراوه‌كانی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت و بنبڕكردنی دیارده‌ی خانه‌نشینكردنی پێشوه‌خته و بێ یاسا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاده‌كردنی یاسا و رێنماییه كۆنه‌كان ده‌بنه مایه‌ی به فیڕۆدانی ماڵی گشتی و له‌ده‌ستدانی توانستی شاره‌زا و پسپۆره‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌ككه‌وته‌كه‌ی رێگر بێت له ئه‌نجامدانی كار و چالاكییه‌كانی ئاسایی خۆی، هه‌روه‌ها پێویسته لیژنه‌كانی پزیشكی له‌كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ته‌ندروستی و پێدانی رێژه‌ی په‌ككه‌وته‌یی ره‌چاوی سروشتی كاری نه‌خۆشه‌كه و جۆری په‌ككه‌وتنه‌كه بكه‌ن پاڵپشت به بڕگه‌یه‌كی یاسایی.