هەواڵ

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10/2/2015 له‌ باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازیان له به‌ڕێز خالید هادی چاوشلی‌ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان به‌ناوی په‌رله‌مانه‌وه‌، پشتیوانی خۆیان بۆ كار و به‌رنامه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی دووپات كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا كه‌ هه‌میشه‌ به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ پشتگیری له‌ دیوانی چاودێری دارایی بكه‌ین، تاكو بتوانن به‌سه‌ركه‌وتووانه‌ ئه‌ركه‌كانیان به‌جێبهێنن.

له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی سوپاسی هه‌ڵوێستی خه‌مخۆرانه‌ و جوامێرانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و به‌ڵێنیدا كه‌ هه‌موو توانایه‌كی خۆی بخاته‌گه‌ڕ له‌پێناو سه‌رخستن و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌ دیوانی چاودێری دارایی بۆ دامه‌زراوه‌.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd