هەواڵ

ئەمڕۆ سێ شەمە 24/2/2015 بەڕٍێز خالد هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی دیدارێكی ڕۆژنامەنووسی لەگەڵ تۆڕی راگەیاندنی رووداو سازدا.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی سەبارت بە  هۆی تەمویل كردنی دیوان لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بە بڕی 50 پەنجا ملیۆن دینار وەكو ئیعانەی خێرا، چەند بابەتێكی پەیوەندیداری ئاشكرا كرد و گووتی: تاكو ئێستا دیوانی چاودێری دارایی سەربەخۆیی یاسایی لە رووی دارایەوە وەرنەگرتووە و تاكو ئێستا ئەو بڕە تەمویلە كە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بۆمان تەرخان دەكرێت بە شێوەیەكی (اجتیهادی شەخسی) دەخەملێنرێت كە ئەویش بریتییە لە تەنها 15 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ ساڵی 2015 و ئەمەش پێداویستیە رۆتینیەكانی دیوان بۆ راپەڕاندنی كاروچالاكیەكانی دیوان پڕناكاتەوە و ئێستاش ئێمە لەدیوانی چاودێری داراییدا چاوەڕێی  وەڵامی بەڕێز ئەنجومەنی وەزیران دەكەین لەمەڕ ئەو داواكارییە فەرمیەی ئێمە كە پشتگیری كراوە لە لایەن پەرلەمانی كوردستان.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd