هەواڵ

كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 25/2/2015 به‌ڕێز خالید هادی چاوشلی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی كرد له‌ شاندێكی به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان پاوڵ پریتیتۆر پسپۆر له ‌بواره‌كانی چاكسازی كه‌رتی گشتی و په‌ره‌پێدانی ئابووری و رازی دیاب پارێزه‌ری راوێژكار.

سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی دیوان روونكردنه‌وه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌له‌ی له‌باره‌ی ئه‌رك و ئامانجه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی و رۆڵی گرنگی دیوان له‌ سه‌رپه‌رشتی و پاراستنی ماڵ و سامانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌هه‌ده‌ردان و خه‌رجكردنی بێ سوود خسته‌ڕوو.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی دیوان پوخته‌یه‌كی ته‌واوی له‌باره‌ی ئه‌و ژینگه‌ یاسایی و مرۆیی و ئابوورییه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ین پێشكه‌ش به‌ شانده‌كه‌ كرد.

له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ شانده‌كه‌ زانیاری و تێگه‌یشتن و بۆچوونێكی ته‌واویان له‌باره‌ی پێداویستیه‌كانی دیوان له‌بواره‌كانی جۆر و راده‌ی پشتگیری هونه‌ری بۆ گه‌شه‌پێدانی ستافی دیوان و به‌شدار بوونیان له‌ پرۆگرامه‌كانی به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت.

له‌كۆتاییشدا شانده‌كه‌ سوپاسگوزاری خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك و دیوانی چاودێری دارایی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ و پێشكه‌ش كردنی روونكردنه‌وه‌ و ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌ نێوان هه‌ردوولادا و هیوایان خواست كه‌ ئه‌م دیدارانه‌ درێژه‌یان هه‌بێ.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd