هەواڵ

محه‌مه‌د سلێمان سه‌رپه‌رشتیاری فه‌رمانگه‌ی وردبینی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌م له‌ سه‌رۆكایه‌تی دیوان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری كردنی به‌راییه‌كانی داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بۆ سایتی دیوانی چاودێری دارایی، رایگه‌یاند:

له‌به‌رواری 23/2/2015 وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند به‌رایی و دیكیومێنتێكی نوێی خسته‌ به‌رده‌م لیژنه‌كه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌مان هه‌ڵبستێت به‌ وردبینی كردنی خێرای كه‌یسه‌كان.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌ فه‌رمانی دیوانیی دوو ئه‌ندامی نوێ بۆ لیژنه‌كه‌مان زیادكران كه‌ پێشتر كار و چالاكییه‌كانی وردبینی له‌ رووی ژمێریاری و یاسایی و كارگێڕییه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوبراودا بۆ هه‌ردوو ساڵی 2013 و 2014 ‌كردبوو.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd