هەواڵ

سه‌عید پیرداود سه‌رپه‌رشتیاری فه‌رمانگه‌ی وردبینی مه‌ڵبه‌ندی دووه‌م له‌ سه‌رۆكایه‌تی دیوان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری كردن وردبینیی خه‌رجیه‌كانی په‌رله‌مان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی دیوانی چاودێری دارایی، رایگه‌یاند:

له‌ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2015 و له‌سه‌ر داواكاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌یه‌كی چاودێری دارایی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌ من سپێردرا، ده‌ستمان كرد به‌ وردبینی كردنی به‌رایی خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵی 2013 و له‌به‌ر كۆتایی هاتنی ساڵی 2014 و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی دووباره‌ ‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ركه‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا كه‌ به‌ فه‌رمانێكی دیوانی نوێ كه‌ له‌ به‌رواری 25/2/2015 ده‌رچووه‌، بڕیار درا كه‌وا ده‌سته‌‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی وردبینی كردنی به‌راییه‌كانی ساڵی 2014 درێژه‌ به‌ كاره‌كانی خۆی بدات.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd