هەواڵ

ئەحرار عەبدولرەزاق محەمەد بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون وەكو نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی بەشداری لە وۆرك شۆپێكدا كرد لە ژێر چاودێری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی UNDP،  بە مەبەستی دانانی پلانی ستراتیژی بۆ پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2016-2018 رێكخرابوو.

لە تەوەرێكی تایبەت بە رەفتاری دامەزراوەیی (الادا‌ء المؤسسی) تیشك خرایە سەر ئەو كەم و كوڕییانەی كە لە دامودەزگاكانی حكومەت بەدی دەكرێن لە كاتی ئەنجامدانی كارو چالاكییەكانی خزمەتگوزاری و كارگێڕی كە پەیوەندی راستەوخۆیان بە هاوڵاتیانەوە هەیە، هەروەها ئەو كەموكوڕییانەی كە لە خودی سیستەمی كارگێڕی دامودەزگاكانی حكومەتدا هەن چ لە یاساكان چ لە سیستەمە پەیڕەوكراوەكان و رێنماییەكان.

لە تەوەرێكی دیكەی وۆركشۆپەكەدا باس لە ڕۆڵی دیوانی چاودێری دارایی لە هەڵسەنگاندنی كار و چالاكییەكانی دامودەزگاكانی حكومەت كرا.

لە ئەنجامی گفتۆگۆیەكی تێروتەسەل و گۆڕینەوەی بیرو ڕا لە نێوان بەشداربووان چارەسەری گونجاو پێشنیاز كران بۆ بە دامەزراوەیی كردنی یەكە كارگێرییەكانی دامودەزگا حكومییەكان بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە كاروچالاكییەكان رایی بكەن، شایانی باسە وۆرك شۆپەكە لە كاتژمێر 9ی بەیانی دەستیپێكرد و لە كاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆی هەمان رۆژ واتە 26/2/2015 كۆتایی هات.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd