دیوانی چاودێری دارایی بە نووسراوێكی فەرمی نووسینگەی سەرۆكی دیوان، داوای لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات بۆ یەكلا كردنەوەی پۆستی بەتاڵ و دووبارەبووەكان كە لە ئاستی سەرۆكی فەرمانگەن بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامی ئەنجومەنی چاودێری دارایی و لە ژێر ڕۆشنایی و میكانزمی دیاری كراوە لە مادە 7 لە یاسای دیوانی چاودێری دارایی ژماره 2 ساڵی 2008.
ئەم پۆستانەش ئەم فەرمانگانە دەگرێتەوە:
- فەرمانگەی وردبینی مەڵبەندی یەكەم.
- فەرمانگەی وردبینی مەڵبەندی دووەم.
- فەرمانگەی وردبینی پارێزگای دهۆك.
- فەرمانگەی وردبینی پارێزگای هەڵهبجە.
- فەرمانگەی وردبینی پارێزگای سلێمانی.