دیوانی چاودێری دارایی دووبارە دووپاتی دەكاتەوە لەسەر ڕاو و بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ڕێگای یاسایی و دامەزراوەیی بۆ یەكلا كردنەوەی ئەم كێشەیە و ئەم تێبینیانەی خوارەوەی دووبارە خستیە بەردەست پەرلەمانی كوردستان لەسەر رۆشنایی وەڵامی فەرمی دیوان بۆ دوا نووسراوی پەرلەمان لە 10/3/2015 بەم شێوەی خوارەوە:
دووپاتی دەكەینەوە كە خانەنشین كردنی فەرمانبەرانی هەرێم بەدەر لە یاسا دیاردەیەكە نكۆڵی لێ ناكرێت، بەڵام ئەمانە كێشەو گرفتی چارێگە سەدەیەكن، هەلومەرجی تایبەتی خۆیان هەیە، بۆیە ئەستەمە دیوان بتوانێت چارەسەریان بكات، چونكە فەرمانەكان لە بەرزترین ئاستی دەسەڵات دەرچووە بۆیە بۆ چارەسەر كردنی ئەم بابەتە و داخستنی پەراوەكان، وای بەباش دەزانین كە هەماهەنگی بكرێت لەنیوان هەر سێ سەرۆكایەتیەكان، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێ كردن و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەم بابەتە.
لە سەر رۆشنایی و راسپاردەكانی هاتوو لە ڕاپورتی دەستەی چاودێری لە سەر خانەنشینی بەدەر لە یاسا، میكانزم وچارەسەری گونجاو دیاری كراوە بۆیە وا بە باشی دەزانین كە لە پەرلەمانی كوردستان بڕیارێك دەربكرێت بە :
هەڵوەشاندنەوەی بەرێوەبەرایەتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و گواستنەوەی گشت دۆسیە و بەراییەكانی خانەنشین كراوەكانی ( عهسكهری و مدنی) بۆ سەر میلاكی بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی.