هەواڵ


له‌ دانیشتنه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌یی ته‌واوی پارێزگای هه‌ولێری ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دیوانی چاودێری دارایی له‌ پێناو جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی ئیش و كار و به‌رنامه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی.
هه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا پارێزگاری هه‌ولێر هیوای خواست ساڵی ئاینده‌دا پلانی دیوانی چاودێری و وردبینییه‌كان فراوانتر بكرێن و هه‌ندێك شار و شارۆچكه‌ی تر بگرێته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا له‌ پلانی دیواندا نه‌بوون.
له‌ لای خۆشیه‌وه‌ مامۆستا خالید سه‌رۆكی دیوان له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێردا هاوراو هاوهه‌ڵوێست بوو و وتی: ئێمه‌ وه‌ك دیوانی چاودێری دارایی بیرمان له‌م بابه‌ته‌ كردۆته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م پرسه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌بوونی بودجه‌ی زیاتر تاكو بتوانین بازنه‌ی كار و چالاكییه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی فراوانتر بكه‌ین و هیچ شار و شارۆچكه‌یه‌ك نه‌مێنێت له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ له‌ ژێر چاودێری دیوانه‌وه‌ نه‌بێت.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd