لە کۆبوونەوەکی نێوان بانکی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی، باس لە پڕۆژەیەکی گشتگیر کرا کە شاندی میوان ئامادەیان کردبوو بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی توانستی کارمەندانی دیوان و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی ماوەیەک بۆ وەڵامدانەوە و هەموارکردنی پڕۆژەکە و دواتر جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کرا. هەر لە بەشیکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بابەتی وربینیکردنی گرێبەستییە نەوتییەکان هەر لە گەڕان و دەرهێنان و بەبازاڕکرکردنی و بە هەموو قۆناغەکانییەوە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
پڕۆژەی وردبینیکردنی بانکی (E-Banking) تەورێکی تر گفتوگۆکان بوو، هەروەها بڕیار وایە بۆ ئەم مەبەستەی ئاماژەیان پێکرا، لە داهاتوویەکی نزیکدا بانکی نێودەوڵەتی زنجیرە سیمنار و وۆرکشۆپێک بۆ کارمەندانی دیوانی چادێری دارایی لە بوارەکانی وردبینی بانکی و گرێبەستە گشتییەکان و وردبینیکردنی بواری نەوتی ئەنجام بدات.
ئەمە لە کۆبوونەوەیەوەکی نێوان تیمێکی بانکی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و بەرپرسانی تایبەت بە بوارەکە هات و شاندی میوان پێکهاتبوون لە راوێژکارانی بانکی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئیمانۆیل گەورە راوێژکاری بانکی نێودەوڵەتی و لێپرسراوی تیمی بانکی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خاتوو باربارا نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەیاوەری راوێژکارانی پەیوەندار بە بابەتی کارگێڕێ دارایی و گرێبەستە گشتییەکان.