رۆژی ١١-١١-١٩٩٩، پەرلەمانی کوردستان، یاسای ژمارە (١٤)؛ یاسای ئاڵای هەرێمی كوردستان-عێراقی پەسەند کرد و دواتر لە ڕێککەوتی ١٧/ ١٢/ ٢٠٠٩، لە کۆبونەوەیەکیدا و بە بڕیاری ژمارە (٤٨) ئەم ڕۆژەی بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکرد، لەو کاتەوە ھەموو ساڵێک لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان، دەزگا و دامەزراوە حکوومییەکان مەراسیم و سمینار و چالاکی جۆراو جۆرو تایبەتی بۆ رێک ئەخرێت. ئەم بۆنەیەش بۆ ڕۆژی ٢٦ سەرماوەزی ساڵی ٢٦٤٥ کوردی (١٧ كانوونی یەكەمی ١٩٤٥)، ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێورەسمێکی مێژوویی شکۆداردا بە بەشداری پێشەوا قازی محەمەد و خەباتگێڕانی کوردی هێندێک لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، ئاڵای نەتەوایەتی کوردیان لە مهاباد هەڵکرد. دواتریش شار و دێهاتەکانی ناوچەکە، یەک بە دوای یەکدا، لە ڕێورەسمی شکۆداردا، ئاڵایان هەڵکرد.
بۆیە وەک نەریتێکی ساڵانە گشت دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لەم رۆژەدا ئالای کوردستان بەرز دەنرخێنن و لە رۆژی 2018/12/17 فەرمانبەرانی دیوانی چاودێری دارایی ئەم یادەیان بەرز راگرت.