سەرلە بەیانی پێنجەشەممە 2019/1/31 لە ھۆلی کۆبوونەوەکانی دیوانی چاودێری دارایی، وۆرکشۆپێک لەژێرناوونیشانی وردبینی دادوەری رێکخرا.
وۆرکشۆپەکە لە لایەن خاتوو نسار محمد سابر پێشکە ش کرا و باسی لە سەرەتای سەرھەڵدانی وردبینی دادوەری کرا و پێویستی و ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی و ھەروەھا باس لە تایبەتمەندی ژمێریاری یاسایی و بابە تی گر فتی باجی کۆمپانیاکان لەو پسپۆڕێتیە و چۆنیەتی کارکردن لەو بوارە دا.
دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ لەبارەی وردبینی دادوەری چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە ھەرێمی کوردستان کرا کە بڕیارە لە داھاتوو وەکو پڕۆژە لە لایەن بانکی نێودەوڵەتی پێشکەش بە کارمەندانی دیوانی چاودێری دارایی بکرێت.
|