هەواڵ

دوێنێ سێشەممە 26/2/2019 لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، تاوتوێی یاسای بوودجەی 2019ی عێراقی فیدراڵ کرا. لە سمینارەکەدا سەرەتادا باس لە چەمکی بوودجە بە گشتی و گرنگی دانانی بوودجە لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە کرا. ھەروەھا چۆنیەتی و قۆناغەکانی دانانی بوودجە باسی لێوەکرا. لە تەوەری دووەمی سمینارەکەدا بە وردی باس لە بوودجەی نوێی ساڵی ٢٠١٩ی عێراقی فیدراڵ کرا و گفتوگۆ لەسەر ئەم شایستە گرنگە داراییانەی ھەرێم کرا کە بەدەستی ھێناوە لە کاتی دانانی پڕۆژە یاساکەدا، بۆ نموونە رێژی 50%ی داھاتی خاڵە سنوورییەکان بۆ خەرجی ھەمان پارێزگا دەبێت، کە ئەمەش خاڵێكی ئەرێنییە، جگە لەوەش ئێستا حکومەتی ھەرێم وەکو پڕۆژە یاسا بۆ دانانی بوودجەی ھەرێم بەرچاوڕوونییەکی تەواوی ھەیە لە دانان و ئامادەکردنی رەشنووسی بوودجەی ھەرێمی کوردستان کە دواتر دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی ببێتە یاسا، ئینجا بگەڕێتەوە بۆ حکومەت و دواتر وەزارەتی داراییش رێنماییەکانی جێبەجێکردنی ئەم بوودجەیە دەربکات، جا لێرەوە کاری پڕاکتیکی دیوانی چاودێری دارایی پتر دەردەکەوێت بۆ ئەوەی بەدوداچوون لەسەر یەکەیەکەی بەندەکانی یاسای بوودجە و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بوودجە لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان کە کوتوونەتە ژێر رکێفییەوە ئەنجام بدات.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd