هەواڵ

بە مەبەستی پەرەپێدان بە توانای وردبینان، دیوانی چاودێری دارایی بە هاوکاری ئەکادیمیای (Pioneers)،  خولێکی چوار ڕۆژی لەژێرناوونیشانی (پەرەپێدان بە توانا وردبینییەکان لە بواری پرۆسەی بانکی لەگەڵ وردبوونەوە لەسەر بانکداری ئەلیکترۆنی) ڕێکخست، خولەکە رۆژی یەکشەممە 7/7/2019 دەستی پێکرد و تا ڕۆژی چوارشەممە 11/7/2019  دەخایەنیت
وانەبێژانی خولەکە د. سامر احمد الشمایلە و ئەسعەد عەلی لە شارەزایانی بوارەکەن و لە خولەکەدا سەرەتا باس لە تەکنیکەکانی وردبینی و تەکنەلۆژیای زانیاری و بانکداری دەکرێت و دواتر بە وردی باس لە وردبینی بانکداری ئەلیکترۆنی دەکرێت.
بەشداربووانی خولەکە وردبینانی دەستەی دەستپاکی، فەرمانگەکانی وردبینی پارێزگای هەولێر، سلێمانی، و مەڵبەندی یەک و دوو بەشدارن.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd