هەواڵ

فەرمانگەی گشتی پارێزگای ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی بە ھاوکاری دیوانی چاودێری دارایی لە ژێرناوونیشانی (بوودجە و ژمێریاری حکومی وئامادەکردنی لیستی مووچەی کارمەندان) خولێکی چوار رۆژی بۆ کارمەندانی ھەولێری کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن رێکخست.
خولەکە لە لایەن دوو لە ژمێریاری یاسایی دیوانی چاودێری دارایی و بە مەبەستی زیاتر پەرەپێدان بە توانا دارایی و ژمێریاریی بەرپرسانی بەش و کارمەندانی فەرمانگەکە ئەنجام درا و لە خولەکەدا بە شێوەیەکی زانستییانە باس لە بنەما ژمێریارییەکان، وردبینی، چۆنیەتی ئامادەکردنی لیستی مووچەی کارمەندان، بوودجە و ژمێریاری حکوومی کرا.
لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd