هەواڵ

خالید هادی چاوشلی؛ سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان لە وتەیەکدا کەوەک بەخێرهێنان، پێشکەشی بەشداربووانی خولی (وردبینی داهاتە نەوتییەکان لە قۆناغی دۆزینەوە و هەڵکۆڵین تا قۆناغی فرۆشتن) کرد، باسی لە گرنگی ئەرکی دیوان کرد و گوتی: ئەرکی دیوان تەنها چاودێری نییە، پێویستە ئێمە پاڵپشتی تەکنیکی و رێگاچارە پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین.
چاوشلی سەبارەت بەگرنگی خولەکە گوتی: لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە خێرایەی گشت بوارەکان بەخۆیانەوە دەبینین و سیستەمی کارکردن و جێبەجێکردنی ئەرکەکان گۆڕانکارییان بەسەر دێت، چاودێری داراییش پێویستی بەخۆ نوێکردنەوە و گونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنەکان هەیە، بۆیە ئەمجۆرە خولانە زۆر بە پێویست دەزانین و بەردەوام دەبین لەمجۆرە خولانە.
شایانی باسە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستانی عێراق بەهاوبەشی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی فیدڕال؛ خولەکەی ڕێکخستووە کە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و ١٣-٢-٢٠٢٢ دەست پێدەکات و لە ١٧-٢-٢٠٢٢ کۆتایی پێدێت و چاودێرانی فیدڕال و هەرێم لە فەرمانگەکانی مەلبەندی یەک، مەڵبەندی دوو، هەولێر و سلێمانی و کۆمەڵێک چاودێر لە چاودێرانی دارایی لە فەرمانگەکانی وردبینی بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراق بەشدارییان کردووە کە کۆی ژمارەی بەشداربووان دەگاتە ٢٣ چاودێر.

  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd