بەمەبەستی یەکخستنی شێوازی نووسینی ڕاپۆرت، خولێک لەسەر ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی دیوان، بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری هونەری لە فەرمانگەری وردبینی پارێزگای سلێمانی ئەنجام درا.
خولەکە لەلایەن فەرمانگەی کاروباری هونەری و توێژینەوە ڕێکخرا و بەڕێز ئەحرار عبدالرزاق محمد بەڕێوەبەری پلاندان و بەدواداچوون پێشکەشی کرد و نۆ فەرمانبەری پەیوەندیدار بەم پرۆسەیە لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری هونەری فەرمانگەری وردبینی پارێزگای سلێمانی بەشدارییان کردبوو و خولەکە یەک رۆژی خایاند و تیایدا باس لە سیستەمی نوێ بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ساڵانە کرا.
بەپێی یاسای دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، دیوان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی تەنها پێشکەش بە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکات و تیایدا بەکورتی ئاماژە بە کاروچالاکییەکانی دیوان، ئامار و داتای پێویست و هەروەها پێشنیازی دیوان بۆ باشترکردنی بوارەکانی کارگێڕی و دارایی دەخرێتەڕوو.