بۆ ڕێزگرتن لە جلی کوردی کە لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕۆژی ١٠ ئاداری هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جلی کوردی نادوێر کراوە و لەلایەن پەرلەمانیشەوە ئەم ڕۆژە بە فەرمی وەک ڕۆژی نەتەوەیی جلی کوردی پەسند کراوە و هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا کوردستانیان و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپۆشینی جلی كوردی یادی ئەم رۆژە بەرز رادەگرن.
هەر بۆیە فەرمانبەرانی دیوانی چاودێری دارایی، لە مەراسیمێکی خینجیلانەدا یادی ئەم رۆژەیان بەرز ڕاگرت.
دیارە هەر میللەتێك خاوەنی كلتورو دابونەریتی خۆیەتی، مانەوەی كلتورو جلوبەرگیان دەبێتە رەمزێكی نەتەوەی و سەروەرییە بۆ ئەو میللەتە جلوبەرگی کوردی، یەکێک لە هێما و سیمبۆلە فەرهەنگی و نەتەوەییەکانی کوردە کە خاوەن مێژوویەکی کۆن و دێرینە وێڕای هێما و توخمە نەتەوەییەکانی دیکەی وەک زمان، خاک، ئاڵا و سروود، نەتەوەی کورد لە نەتەوەکانی دیکە جیا دەکاتەوە و کوردستانیان بۆ پاراستنی ئەمانە خوێنی زۆری داوە.