سەر لە ئێوارەی پێنجشەممە ١٤/٣/٢٠٢٤ د. جەرجیس حەسەن، سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد، هەر بەم بۆنەیەوە دیوانی چاودێری دارایی پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی کۆچکردوو کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكی سەرۆکی پێشووتری دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان؛ (د. جەرجیس حەسەن)مان پێ گەیشت، خۆمان بە هاوبەشی خەمی خانەوادەی کۆچکردوو دەزانین و لەناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکەین و لە خوای دڵۆڤان داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سبوری خانەوادە و هاوڕێ و خزم و کەسی بدات.
جێگەی ئاماژەیە دکتۆر جەرجیس حەسەن عهبدوڵا، ساڵی 1945 لە گوندی خەنسی سەر بە قەزای شێخان لەدایکبووە، لە کابینەی سێیەم پۆستی وەزیری پەروەردەی پێ سپێردراوە و لە ساڵی ٢٠٠١ تا ساڵی ٢٠١٠ سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان بووە.