بۆ زیاتر ڕێکخستنی کاروبارەکانی و بە سیستەمکردنی شێوازی هەڵسوکەوتی فەرمانبەرانی، دیوانی چاودێری دارایی، هەڵساوە بە ئامادەکردنی پڕۆژەرەفتاری پیشەیی فەرمانبەرانی دیوان و بۆ ئەم مەبەستە و بۆ زیاتر گفتوگۆکردنی لەبارەی پڕۆژەکە و بەهێزکردنی ناوەڕۆک و ئامانجەکانی پڕۆژەکە، سیمینارێکی بۆ ئەحرار عبدالرزاق بەڕێوەبەری پلان لەدیوان ڕێکخست.بە بە شداری سە رجەم بە ڕێوە بە رە گشتییە کان وبە شێک لە بە رپرسانی دیوانڕێکخست
لە سیمینارەکەدا باس لە قۆناغە کانی مێژووی دروستبوونی دیوان لە هەرێم و ئەرک و دەسەڵاتەکانی کرا و دواتر بە وردی باس لە خال و ماددەکانی پڕۆژەکە کرا و ئامادەبووان بە خستنەڕووی تێبینییەکانیان پڕۆژەکەیان زیاتر دەوڵەمەندتر کرد کە بڕیارە لە داھاتوو بە شێوە ی نامێلکە یە ک چاپ بکرێت و دابە شی سەر وردبینانی دیوان بکرێت..