هەواڵ

بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی توانستی فەرمانبەرانی چاودێری دارایی، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5/2/2018 لە هۆلی کۆبوونەوەکان، دیوانی چاودێری دارایی ھەڵسا بە رێکخستنی وۆرکشۆپێکی کراوە بۆ بەڕێوەبەر و سەرۆک دەستەکانی چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی دیوانی چاودێری دارایی، بە ناوونیشانی چۆنیەتی وردبینیکردنی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران لە دامودەزگا حکومییەکان.
وۆرکشۆپەکە سێ تەوەری لە خۆی گرتبوو و لە تەوەری یەکەمی وۆرکشۆپەکەدا عەبدولقادر عەلی ژمێریاری یاسایی، باسی لە ژمێریاری حکومی و جۆرەکانی کرد و ئەو سیستەمە ژمێریارییانەی لە ھەرێم و بەغدا پەیرەو دەکرێن تاوتوێکران و لە ھەر فەرمانگەیەک چ سیستەمێک پەیرەو دەکرێت، باسی لێوەکرا.
لە تەوەری دووەمی وۆرکشۆپەکەدا تالیب تاھیر بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی دیوان باسی لە یاساکانی پەیوەندیدار بە مووچە و میلاکات و ئه م پرۆژە یاسایە ی ئيستا له گفتوگۆدایە لەپه رله ماني كوردستان. وە ئەو بابەتانەی کە لە سەرمووچە و ناوونیشانی فەرمانبەران کاریگەرن باسیان لێوەکرا.
لە تەوەری سێیەمدا داود سلێمان ژمێریاری یاسایی، باسی لە چۆنیەتی رێکخستنی لیستی مووچە کرد و ئەو بابەتانەی کاریگەرییان لە مووچەی فەرمانبەران ھەیە.
دواتر دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و ئەو کێشانەی لە ئەرکی رۆژانە دێتە بەردەم چاودێرانی دارایی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd