هەواڵ

وەک لە یاسای دیوانی چاودێری دارایی ھاتووەن بوارەکانی کاری دیوان روون و ئاشکرایە و دوای کۆتایی ھاتن بە کاری دەستەکان، دانەیەک لە کۆپی ھەر ڕاپۆرتێک ئاراستەی وەزارەتی پەیوەندیدار دەکرێت بۆ ئاگادارکردنەوە و پێداچوونەوەیان لە ھەر کەموکوڕیەک ئەگەر ھەبێت و ئەم راپۆرتە بە ھۆی ئەوەی ئەرکی سەرشانی دیوانی چاودێری بریتیە لە وردبینی و ئامادەکردنی راپۆرت و دانانی راسپاردە بۆ چارەسەری ھەر کەموکوڕیەک ئەگەر ھەبێت نەک لێکۆڵینەوە. دواتر لایەنی پەیوەندیدار دەبێت لێکۆڵینەوەی خۆی ئەنجام بدات و دیوانیش لە ئەنجامەکانی کۆتایی ئاگادار بکاتەوە و تا بڕیار دان لەسەریان و دەرچوونی ئەنجامەکان راپۆرتەکان بە شێوەیەکی نھێنی بمێننەوە.

بەم دوایانە ‌یەکێک لەراپۆرتەکانی دیوانی چاودێری کە دوای وردبینی کردنی کارەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئامادەکرابوو و کۆپیەکیش ئاراستەی وەزارەتی ناوبراوکرابوو، لە ھەفتەنامەی رووداو بڵاوبوویەوە.
ئێمە لە دیوانی چاودێری داراییدا  دڵنیاین راپۆرتەکە لە وەزارەتی نابراوەوە دەرچووە چونکە مۆری ھاتووی (واردە)ی ئەوانی لەسەر بووە و بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە سایتەکەمان پەیوەندی بە بەڕێز (موئەیەد عەلی قادر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یاسایی دیوانی چاودێری داراییەوە کرد و وتی:
ئێمە وەک دیوانی چاودێری بەنووسراوی فەرمی لە ٣٠/٤/٢٠١٥ داوامان لەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە کە لیژنەیەک پێکبھێنن بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی ژمارە ٩٠ ـی دیوانی چاودێری دارایی لە ژمارە ٣٥٦ بەرواری ٢٧/٤/٢٠١٥ ھەفتەنامەی رووداو و چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەین.

ھەروەھا بۆ رای گشتی روونی دەکەینەوە کە راپۆرتەکانی دیوانی چاودێری دارایی راپۆرتی وردبینین نەک راپۆرتی لێکۆڵینەوە و لایەنی پەیوەندیدار لێکۆڵینەوەی پێویست دەکات و بەچەندین رێکاردا تێپەڕدەبێت، تاکو جۆر و رادەی سەرپێچی و لایەنی بەرپرس دیاری دەکرێت، یاخود دادگای تایبەتمەند بڕیاری لەسەر دەدات. بۆیە راپۆرتی دیوانی دارایی بریتییە لە گەڕان و تیشک خستنە سەر راستییەکان و دەستنیشان کردنی سەرپێچییەکان. بەڵێنیش دەدەین کە بەدواداچوونی زیاتر لەم بابەتە و ھەر بابەتێکی ھاوشێوە بکەین و ھەوڵ دەدەین راستییەکان بەدەرخەین.

٣٠/٤/٢٠١٥
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd