هەواڵ

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی سێشەممە ( 28 /4/ 2015 ) مامۆستا خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی پێشوازی كرد لە شاندێكی بانكی نێودەوڵه‌تی كەپێك هاتبوو لە بەڕێزان ئیمانویل كوفیلییە پسپۆری بواری كەرتی گشتی لە كۆمەڵەی بانكی نێودەوڵه‌تی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا، جاد مزاهرە راوێژكاری دارایی پێشكەتوو لە بانكی نێودەوڵه‌تی و عەلا حسێن موحسین ئەلقەزاز راوێژكاری ئەندازەیی و یاسایی.
لە كۆبوونەوەكه‌دا باس لە چەندین تەوەر كرا له‌وانه‌ چۆنیه‌تی پەیوەندی دیوان لەگەڵ دەزگاو رێكخراوەكانی پەیوەندار بە بواری دارایی و ووردبینی، له‌وانه‌ رێكخراوی ئەنتۆسای. هەروەها شێوازی پەیوەندی دیوان لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عیراق.
ئالیەتی بەشداری كردنی بانكی نێودەوڵه‌تی لە پەرەپێدانی ئاستی توانستی كارمەندانی دیوان لە بوارە جیاجیاكانی ئاستی توانست و شێوازی وردبینی ئەلیكترۆنی و هاوبەشی پێكردنی دیوان لە خول و سیمنیار و وۆركشۆپەكانی كە بانكی دەولی ئەنجامی دەدات لەداهاتوودا تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.
شایانی باسه‌ سەرۆكی دیوان سوپاسی بانكی نێو دەوڵەتی كرد بۆ ئەو هاوكارییانەی پێشكەشی دیوانی كردووە و لە بواری خولەكانی پەرەپێدانی ئاستی توانستی كارمەندانی دیوان لە پێشوودا، لە كۆتایشدا سەرۆكی دیوان پێشنیازی كۆنفرانسێكی گشتی كرد كە بەهاوكاری بانكی نێودەوڵەتی لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە لە هەولێری پایتەخت ئەنجام بدرێت و بۆ داوەت كردنی لایەنە پەیوەندارەكانی بواری دارایی وەكو دیوانی چاودێری دارایی بەغدا و دەزگاكانی تری چاودێری و وردبینی وڵاتانی عەربی.
لەلای خۆشییانەوە شاندەكە پێشنیازەكەیان بەهەند وەرگرت و پێیان ڕاگەیاند كە لە ئاییندەدا لە پێشنیارەكە دەكۆڵنەوەو رای خۆیان لەمەڕ شێوازی جێبەجێكردنی كۆنفرانسەكە رادەگەیەنن.
  • بەڕێزان دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆرمه یا ئیمەیل و تەلەفۆنانە پەیوەندی بكه‌ن به‌ ئێمەوه هەواڵ و ریپۆرتاژ و بۆچوونەكانتان بنێرن
  • 60 مه‌تری - ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ (به‌رامبه‌ر سایلۆ)
  • 2006 264 66 (964+)
  • info@bsa.krd